scholarly journals مێژووى ڕامیارى و شارستانى مصرى کۆن لەسەردەمى بنەماڵەى سێیەمى فیرعەونى 2780 – 2680 پ . ز

Author(s):  
شاکر رضا ٲحمد

حوکم و دەسەڵاتى بنەماڵەى سێیەمى فیرعەونى لە مصرى کۆندا 2780-2680 پ.ز بە دەستپێکى حوکمڕانى دەوڵەتى کۆن دادەنرێت لەم وڵاتەدا، یەک سەدە ماوەى حوکمڕانى ئەم بنەماڵەیە بە ماوەیەکى گرنگ و چارەنوسساز هەژمار دەکرێت لە مێژووى مصرى کۆندا لە هەردوو لایەنى شارستانى و ڕامیارى، چونکە لەو ماوەیەدا سەردەمێکى نوێ و جیاوازى حوکمڕانى هاتە کایەوە، کە کۆمەڵێک نوێکارى و پێشکەوتنى بەخۆوە بینی، دواتر ئەم نوێکارى و پێشکەوتنە وەک بنەما و ڕێچکەیەک لەلایەن بنەماڵەکانى دواترەوە درێژەى پێدرا، لەمانەش دروست کردنى هەڕەمەکان و شێوازى حوکمکردن و نووسین و پشت بەستن بە ساڵنامە. لەسەر دەستى پاشاکانى ئەم بنەماڵەیە کۆتایی بە پەرتەوازەیی و لاوازى مصر هێنرا کە لەسەردەمى بنەماڵەى یەکەم و دووەم بنیاتنرابوو، توانیان مصرێکى بەهێز بنیات بنێن و ناسەقامگیری ڕامیاری وڵات کۆنتڕۆڵ بکەن، وە بیرۆکەى دروستکردنى هەڕەم لەلایەن پاشاکانى ئەم بنەماڵەیە سەریهەڵدا و لەلایەن ئەندازیارى بەناوبانگ (امحتب) خرایە بوارى جێبەجێ کردن قۆناغ بە قۆناغ تا لەسەردەمى بنەماڵەى چوارەم گەیشتە لوتکە، کە وەک شاکارێکى شارستانى مێژوویی تا ئێستاش سەیر دەکرێت.

Sign in / Sign up

Export Citation Format

Share Document