The institutional metonymy in the title of Rudaw newspaper's speeches
پوختە میتۆنیمیی دامەزراوەیی جۆرێکە لە جۆرەکانی میتۆنیمی، لەم جۆرەی میتۆنیمیدا ناوی شوێنێک/ کەسێک لەبری دامەزراوەیەکی فەرمی بەکاردەهێندرێت. بواری ڕۆژنامەگەری یەکێکە لەو بوارانەی کە دیاریدەی میتۆنیمی تێیدا بەکاردەهێندرێت. توێژینەوەکە لە ڕێگەی شیکردنەوەی داتای دیاریکراودا ئەوەی سەلماندووە، کە هەر سێ شێوەی میتۆنیمیی دامەزراوەیی لە ناونیشانی گوتارەکانی ڕۆژنامەی ڕووداودا بەرچاودەکەوێت. بە گشتی (٦٢) دەربڕاوی زمانی لە کۆی گشتی ناونیشانەکاندا لە شێوەی میتۆنیمیی دامەزراوەیی دەربڕاون. میتۆنیمیی دامەزراوەیی لە شێوەی (بەکارهێنانی شوێن له بری دامەزراوه) ڕێژەی (٥٦.٥٪) میتۆنیمیی دامەزراوەیی پێکدەهێنێت، هەروەها )بهکارهێنانی دامەزراوه له بری ئەندامەکانی/ پێکهێنەرەکانی) ڕێژەی (٣٧.١٪) و (بهکارهێنانی کەس لهبری دامەزراوه) ڕێژەی (٦.٥٪)ی میتۆنیمیی دامەزراوەیی پێکدەهێنن.