Kurdish writing language in social networks (Facebook chat, as an example)
پوختە: ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (زمانی نووسینی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (چاتی فەیسبووک بەنموونە))، هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی ئەو شێوە زمانە نووسینەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنرێت. فەیسبووک وەک لایەنێک لە کایەی تەکنەلۆژیای ئەم سەردەمە، ڕۆڵێکی گرنگ لە پەیوەندیکردن دەبینێت و بۆتە کەناڵێکی ڕاگەیاندنی سەردەمی؛ بۆیە گریمانەی ئەوە دەکرێت، کە فەیسبووک کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنی لەسەر زمانی ستانداردی کوردی هەبێت، بۆیە توێژینەوەکە دەیەوێت هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە شێوە زمانی چاتی فەیسبووکدا هەیە، ڕوونیبکاتەوە. هەروەها دەیەوێت وەڵامی پرسێک بداتەوە، وەک؛ پرسی ئەو گۆڕانانەی کە لە شێوە زمانی نووسینی چاتی فەیسبووکدا ڕوودەدات؛ هۆکارەکەی ڕوونبکاتەوە. سنووری توێژینەوەکە بۆ شیکردنەوەی بابەتەکانی پشتی بەو کۆمێنتانە بەستووە، کە لە کاتی چاتی فەیسبووکدا بەکاردەهێنرێن، بە جۆرێک بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی بە ڕێبازی (شیکاری وەسفی) بەستووە و هەوڵدەدات ئەم جۆرە شێوە زمانە نووسینە شیبکاتەوە. وشه کلیلییهکان: تەکنەلۆژیا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چاتی فهیسبووک، نیشانە ئایکۆنییەکان.