Clustering is the process of dividing a population or set of data points into multiple groups so that data points in one group are more comparable to data points in other groups. To put it another way, the idea is to sort groups into clusters based on common traits.
تویژینه‌وه‌كه له ئاستی تیۆریدا، هه‌وڵێكه بۆ ناساندنی ستراتیژیه‌تی گوتار له ئاسته‌كانی (به‌رهه‌مهێنان و شیكردنه‌وه‌ی) گوتار، په‌یوه‌ست به (ستراتیژیه‌تی زمان و كۆزانیاریی زمانی). پاشان به دیارخستی ڕۆڵ و ئه‌ركی كه‌ره‌سته زمانییه‌كان له داڕشتنی ستراتیژیه‌تی گوتاردا. له‌گه‌ڵ ناساندن و ڕۆڵی (به‌ڵگه‌ی زمانی و بورهانی زمانی) له پڕۆسه‌ی ڕازیكردنی وه‌رگردا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئایدۆلۆجیای (نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی) له گوتاری سیاسی كوردی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به بنه‌ما وه‌رگیراوه. توێژینه‌وه‌كه، بێجگه له پێشه‌كی ئه‌نجام، له دوو به‌ش پێكدێت. به‌شی یه‌كه‌م: به‌شی تیۆریی توێژینه‌وه‌كه‌یه، سه‌ره‌تا ناساندنی گوتاره له ئاستی زماندا، دواتر ناساندنی تیۆری ستراتیژیه‌تی گوتار و دیاریكردنی ڕه‌گه‌زه‌كانی ستراتیژیه‌تی گوتاره، پاشان په‌یوه‌ندی ستراتیژیه‌تی گوتار به ئاسته‌كانی زمان خراوه‌ته‌ڕوو. له دواییدا باس له به‌ڵگه‌ی گوتار و شێوازی به‌ڵگه له گوتاردا كراوه. به‌شی دووه‌م: به‌شی كاره‌كیی توێژینه‌وه‌كه‌یه، گوتاری قه‌واره سیاسییه‌كان شیكاركراون و جۆری ستراتیژیه‌تی به‌كارهاتوو و به‌ڵگه‌ی زمانی په‌یوه‌ست به جۆری ستراتیژیییەكه له خشته‌یه‌كدا دیاریكراوه. دوای خستنه‌ڕوو و گفتوگۆی داتاكان، ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان و پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نووسراوه، له كۆتاییشدا نموونه‌ی گوتاری قه‌واره سیاسییه‌كان دانراوه.